سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ده‌كات
به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تى خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج كه پێكهاتبوو له كنوت لیه‌ن، نوێنه‌ری تایبه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و تونێ ئه‌له‌ش، باڵیۆزی نه‌رویج له عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا كنوت لیه‌ن، نوێنه‌ری تایبه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، وێڕای پیرۆزباییكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "خۆشحاڵین به سه‌ردانیكردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌بینین ئافره‌تێك له پۆستێكی سیادى و گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه، هه‌روه‌ها هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واومان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌تایبه‌تی هاوكارییكردنى ئاواره‌كان".
هه‌روه‌ها رۆلی هه‌رێمی كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستانى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند و باسى له‌و هاوكارییانه كرد كه وڵاتی نه‌رویچ پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ی كردووه له ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش. شاندی میوان خۆشحاڵی خۆشیان به له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ربڕى و باسیان له ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسێك ده‌رباره‌ی جینۆسیایدی كوردانی ئێزدی كرد كه له وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێوه ده‌چێت.
لای خۆیه‌وه د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌رۆلی گرنگی وڵاتی نه‌رویچ كرد بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنى له هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: "سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی نه‌رویج ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانى ده‌كه‌ن و ده‌خوازین ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییانه به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت له رووی كاری په‌رله‌مانییه‌وه".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له رێكاره یاساییه‌كانی كاری په‌رله‌مانیی له‌چوارچێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی سازانی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمین بۆ رێككه‌وتن، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی و دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازى له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا و ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له نێو په‌رله‌ماندا ده‌ستمان كردووه به چاكسازی له رووی دارایی و كارگێڕییه‌وه به‌چاودێریی دیوانی چاودێریی دارایی و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌ماڵپه‌ری په‌رله‌مان بلاوى ده‌كه‌ینه‌ه‌وه".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتى: "له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و ده‌خوازین حكومه‌تی عێراق ته‌واوی بڕگه‌و ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 ى ده‌ستووری عێراق و به‌جێبه‌جێكردنیشى كێشه‌و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به‌و كۆنفڕانسه‌ی تایبه‌ت به‌كوردانی ئێزدی كه بڕیاره له ولاتی نه‌رویج به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له رێكخه‌رانی ئه‌و كۆنفڕانسه، به‌گرنگییه‌وه باسی له جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی كرد‌و رایگه‌یاند: "به‌فه‌رمی داوامان له‌حكومه‌تی عێراق كردووه ببێته ئه‌ندام له‌دادگای جینایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی جینۆسایدكردنی خوشكان و برایانی ئێزدی به‌فه‌رمی بناسرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ به‌ستنی ئه‌وجۆره كۆنفڕانسانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌به‌سترێن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی، پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان و خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێمی كوردستان به‌شداربێت تێیدا بۆئه‌وه‌ی كۆنفڕانسه‌كه به بڕیاری گرنگه‌وه ده‌ربچێت، په‌رله‌مانی كوردستانیش پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ناساندنی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدیی ئاماده كردووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات"، گووتیشی: "به‌پێی رێكاره یاساییه نێوده‌وڵًه‌تیه‌كان ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ئێزدییه‌كان ئه‌نجام دراون، تاوانه‌كانی جینوسیایدو تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگن، كه‌تاوانی نێوده‌وڵه‌تین، كۆماری عێراقى فیدراڵ به‌رپرسیارییه‌تیی تاوانه‌كانی له ئه‌ستۆدایه به‌جۆرێك كه دادگایی تاوانباران بكرێت و حكومه‌تی عێراقیش قه‌ره‌بووی قوربانیانی تاوانه‌كان بكاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و ژینگه‌یی به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی قوربانی ده‌ستی تاوانه‌كانی داعش، حکومەتی عێراق تائێستا ئەرکە یاساییەکانی خۆى بەرامبەر به لیقەماوانی دەستی تیرۆریستانی داعش جیبەجێ نەکردوووه".
له كۆتاییدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌م سه‌ردانه‌و ئه‌م هه‌نگاوه یاساییانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئێزدییه‌كان و رێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی نه‌رویچ كرده‌وه‌و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیشاندا.