Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌دواداچوون بۆ پرسی كاره‌با ده‌كات

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە گرفتەكانی بەردەم پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی گەرماو ئەو زیادەڕۆییانەی دەكرێن و دابەشكردن و گواستنەوەی كارەبا، سەعات 10:30ى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2019، لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئومێد ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای هەرێم كۆبووه‌وه‌.
لە كۆبوونەوەكەدا چۆنیەتیی دابەشكردنی كارەباو كێشەو گرفتەكانی بەردەم كەرتی كارەبا  گفتوگۆیان لەسەر كراو بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای هەرێم بەرنامەو كارەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خسته‌ بەردەم لیژنەكە و رایگه‌یاند: "لەئێستادا هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بەسێ‌ هەزار مێگاوات كارەبا هەیەو لەوەرزی گەرماو زستان زۆرترین خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا هەیە"، گووتیشی: "پڕۆژەی ستراتیژیی پێوەری زیرەك كەوتۆتە بوارى جێبەجێكردنه‌وه‌".
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتن لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم كەرتی كارەبا بده‌ن