پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌ده‌نكی 89 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا
له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوورى په‌سند كرد.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/5/8، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه،به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و موسڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد و هیوای خواست كه ئه‌م مانگه به‌خێرو خۆشی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مووان.
پاشان له‌لایه‌ن مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێرى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوور)، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوى ئه‌ندامانى ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له لیژنه‌ی كاروباری یاسایی كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه دوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه له دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه خرابوونه‌ڕوو و له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندام یان زیاتر پشتیوانی‌یان لێكرابوو بۆئه‌وه‌ى بخرێنه ده‌نگدانه‌وه.
له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، سه‌ره‌تا ناوونیشانی پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوور، وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو پشنیازهكانی دیكه‌ش كه پێشكه‌شكرابوون ده‌نگی پێویستییان نه‌هێنا.
دواتر ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌و بڕگه‌كانی پێشنیازی یاساكه ده‌ستی پێكردو مادده‌ی یه‌كه‌م كه تایبه‌تبوو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ژماره 10ی ساڵی 2018، وه‌ك خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. مادده‌ی دووه‌میش به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ژماره 2ی ساڵی 2018، وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم تا په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌رێم، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مادده‌یه زیادكرا كه تێیدا هاتووه سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری ده‌كرێت. ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌و گۆڕانكارییه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی چواره‌م كه رێككارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان و په‌سندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو. مادده‌ی پێنجه‌میش تایبه‌تبوو به‌ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ك خۆی په‌سندكرا.
مادده‌كانی شه‌شه‌م تا هه‌شته‌م تایبه‌تبوون به حوكمه كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و وه‌ك خۆیان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
له‌كۆتایشدا كۆی یاساكه بههۆكارهكانی دهرچوواندنیشییهوه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به 89 ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له گه‌لى كوردستان كرد‌و ده‌ستخۆشیی له لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ى كه له‌ماوه‌ى رابردوودا تا په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه ئه‌نجامیانداو به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.