Skip to the content
Menu

یاداشتێك سه‌باره‌ت به‌ یاسای مافی دانه‌رو هاوسێكانی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ده‌كرێت

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 14/5/2019 ، لیژنه‌ی ڕۆشبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ستافێكی ڕێكخراوی خوێنه‌ر كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ستافی رێكخراوی خوێنه‌ر یاداشتێكیان ئاراسته‌ی  لیژنه‌ی ڕۆشبیریی په‌رله‌مان كرد كه‌ تیایدا داوای كاراكردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 17ی ساڵی 2012، یاسای  مافی دانه‌ر و هاوسێكانی  له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ ئیمزای كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و توێژه‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ هاوپێچی یاداشته‌كه‌ كرابوون.
ئه‌م یاسایه‌ مافی نووسه‌ر و توێژه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانی پاراستووه‌ و كۆپیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوی ده‌زگا و به‌شێوازی تر قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.
یاداشته‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراو به‌ڵێنیان پێدرا كه‌ كاری جدیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌داهاتوودا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌  نووسه‌ران یه‌كێكن له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و داینه‌مۆی به‌ره‌و پێشچوون و رۆشنفكرین له‌ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ مافه‌كانیان پارێزراو بێت .
ڕێكخراوی خوێنه‌ر ڕێكخراوێكی ناحكومیی خۆبه‌خشی سه‌ربه‌خۆیه‌ كار ده‌كات بۆ به‌كلتووركردنی خوێندنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.