بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/6/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ/گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (7)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/10دا، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق. له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی (سه‌عد عبدالله) له‌شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق