Skip to the content
Menu

به‌بۆنه‌ی هاتنى مانگی ره‌مه‌زان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
"شهر رمضان الذي أُنزل فیه القران هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان"
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، لەخوای گەورە داواكارین بەهاتنی ئەو مانگە پیرۆزە  خێرو خۆشی  باڵ بکێشێ بەسەر هەموو موسڵمانانی کوردستان و ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ته‌بایی نێوان گشت لایه‌ك بۆ به‌رقه‌راربوونی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان، خوای گەورە نوێژ و ڕۆژووی هەموولایه‌ك قبوڵ بکات.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان