Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/6/10

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق:
1ـ یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ی ره‌قیب).
2ـ خوێندنه‌وه‌ی بریاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی رێزدار (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی) به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
3ـ سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
4ـ پێشكه‌ش كردنی وتاری به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان به‌م بۆنه‌ مێژووییه‌وه‌.
5ـ وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی).
دووه‌م: ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.