جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له كونسوڵی گشتیى كۆمارى روسیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا، خۆشحاڵیی به‌سه‌ردانیكردنی په‌رله‌مان و ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیرۆكییهی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیای فیدراڵ‌دا هه‌یه و دووپاتی له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه له‌بواری ئابووری و خوێندنی باڵا و فه‌رهه‌نگی نێوان هه‌ردوولاداو ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا كه هانی وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكانی وڵاتی خۆیان بدات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان تیایدا ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆمپانیا له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا، به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیای فیدراڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری روسیا له‌هه‌مبه‌ر دۆزی گه‌لی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش بهرزنرخاندو هیوای خواست درێژه به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێ و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆماری روسیا هه‌بێت، پاشان كورته‌یه‌ك له رێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێت و دواتر رێكاره‌كانی تری په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌گیرێته‌به‌ر و كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی داهاتووى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.