راگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
سهبارهت به رهوشى خانەقین و دوبزو گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتى:
راگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
دوای ئەوەی هێرشێکی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین و دوبزو گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، لیژنەکەمان لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بەزوویی هاتینە سەر خەت و لێکۆڵینەوەمان لەم هەنگاوە مەترسیدارە کردو بەهیمەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی کەهەر زوو بەدەنگییانەوە هات و بەدانیشتنی لیژنەکەمان لەگەڵ جووتیارانی ئەو گوندانەو بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێک ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە کاری دروێنەی خۆیان بکەن.
ئێمە وەک چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ کە ئەم کێشەیە بەزوویی چارەسەر بکەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەکانیان بپارێزرێن.
لێرەشەوە سوپاسی فراکسێۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی بهغداد دەکەین کەهاوکاری باشمان بوون بەدەم داوای لیژنەکەمانەوە هاتن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
۲۳ی ئایاری ساڵی ۲٠۱۹