سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی باڵیۆزی ئه‌وروپا، پوخته‌یه‌ك له رێكاره یاساییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگى له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می بڕی و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و لای ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گرنگه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رفه‌تی زۆرمان داوه به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سازان و رێككه‌وتن و په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رنامه‌ی دایه ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات، كه‌تیایدا ماف و ئازادییه‌كان بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بێت و داواشیكرد یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق و ماده‌ی 140ى ده‌ستوور ، چونكه به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به‌شێك له‌كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق، وێڕای پیرۆزباییكردن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رۆژه‌ی به رۆژێكی مێژوویی و دیموكراسی زانی و رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشت و پشتگیریی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هاوكارده‌بین له پرسه یاساییه‌كان و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر هێڵ ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌تی عێراقى".
له‌كۆتاییدا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌گرنگییه‌وه باسی له ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌رسامیی خۆی به‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه ده‌ربڕی.