لهسهر تهقینهوهكانی كهركووك سهرۆكایهتیی پهرلهمان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
لە راگهیهندراوێكدا، سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان، ئیدانەی تەقینەوەكانی كەركوك دەكات و جەخت لە بەشداریپێکردنی تەواوی پێکهاتەکان لە ئیدارەدانی دۆسییەی ئەمنیی شارەکە و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دهكاتهوه، ئهمهش دهقی راگهیهندراوهكهیه:
راگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
دڵگران وغەمبارین بەبیستنی هەواڵی هێرشە تیرۆریستییەکانی دوێنێ شهوى شاری کەرکوک و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە قیزەونە دژ بەهاووڵاتیی سیڤیلى شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکەین و لەخودای گەورە داواکارین شەهیدان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
وەک لای هەموولایەک روون و ئاشکرایە لەدوای رووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ڕەوشی ئاسایشی شاری کەرکوک و دەوروبەری زۆر خراپتربووەو ئیدارەی شارەکەو هیزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە ئاسایش و سەقامگیریی شارەکە بپارێزن و رێگە لەسەرهەڵدانەوەی تیڕۆریستانی داعش بگرن، ئەم تەقینەوانەو سووتاندنی دەغل و دانی جووتیارانی کورد و پڕۆسەی بە عەرەبکردنەوە و پێشێلکردنی ماددەی ۱٤۰ و کارنەکردن بۆجێبەجێکردن و ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک ناسەقامگیریی زیاتری لێدەکەوێتەوە، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان نیگەرانیی خۆمان ڕادەگەیەنین و پێویستە حکومەتی عێراق لە ئاست بەرپرسیاریەتیی یاسایی و دەستووریی خۆیدابێت و سەروماڵی هاووڵاتییان بپاڕێزریت و ڕێگە بە پێشێلکاری نەدات، هاوکات جەخت لە بەشداریپێکردنی تەواوی پێکهاتەکان لە ئیدارەدانی دۆسییەی ئەمنی لە شارەکە و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر دهكهینهوه بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و دوورخستنەوەی خەتەری هاوشێوە لەسەر کەرکووک.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
۳۱ی ئایاری ۲۰۱۹