لیژنه‌ى رۆشنبیرى پشتگیریی خۆی بۆ پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى دووپات ده‌كاته‌وه
ڕۆژى دووشه‌مه 2019/5/20، شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌و یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و راوێژكارانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ریى سلێمانی-یان كرد‌و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا كه به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى، كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى كار‌و چالاكى و ئه‌ركه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی له پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى پێشكهشكردو ئاماژه‌ى به‌پرۆژه ستراتیژییه رووناكبیرى و هونه‌رییه‌كانى سلێمانى كرد كه جێبه‌جێكراون، وه‌ك شانۆى رۆمانى و سه‌راى سلێمانى و پڕۆژه‌ى كلتووریى كارگه‌ى جگه‌ره كه‌ئێستا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى روونكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایی توانراوه رووى زیندووى پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى نیشان بدرێت.
پاشان، ئاماژه‌ى به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌سرییه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتی كرد كه كاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر چالاكییه‌كان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به 20 ملیاره‌كه‌ى پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى كرد، كه له‌ئێستادا هه‌مووى بۆ پڕۆژه و چالاكییه‌كان له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو خه‌رجكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بێت ساڵانه 20 ملیار بۆ پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى خه‌رجبكرێت.
پاشان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه جیاجیاكان، هه‌ریه‌كه‌و باسى له‌چالاكى و كار‌و كه‌موكوڕییه‌كانى خۆیان كرد وه‌ك به‌رچاو روونییه‌ك بۆ شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان.
دواتر سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ی رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و چه‌ند پرسیارێكیان كرد و به‌تێروته‌سه‌لى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه، هه‌روه‌ك به‌ڵێنى پشتگیری و گه‌یاندنى ده‌نگى پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرییاندا به په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌ت كه له‌داهاتوودا هاوكاربن و شارى سلێمانى له‌رووى كلتوورى و هونه‌رى و رۆشنبیرییه‌وه بایه‌خى زیاترى پێبدرێت.
هه‌رهه‌مان رۆژ شاندى لیژنه‌ی رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانی بنکەی ژین بۆ پاراستنی ئەرشیفی رۆژنامەوانی و
ئینیستۆتی کەلەپووری کوردی-یان له شارى سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو شوێنه‌كه كۆبوونه‌وه و ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی هه‌ردوو شوێنهكیان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ى كه به كه‌لتوورو بوارى رۆژنامه‌وانى و كهلهپوورى كوردیى ده‌كه‌ن.