لیژنهى كۆمەڵایەتی لهگهڵ شاندێكی سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكی و بنكەی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووهوه
بەمەبەستی بەهێزكردنی ئەو یاسایانەی تایبەتن بەكاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت و مافی مرۆڤ، سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهمه 2018/5/13، شاندێكی سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكی و بنكەی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردو لەلایەن رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت و مافی مرۆڤ و جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەر و ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا دوای خستنەڕووی مكیانیزمی كارو چالاكییەكانی لیژنەكەو شیكردنەوەی یاساكانی تایبەت بەلیژنەكە، گفتوگۆ لەبارەی یاساكان و دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كرا.
ههر له دیدارهكهدا شاندەكەی سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەیان بە لیژنەكەدا كە هەماهەنگ و هاوكاریی لیژنەكە بكەن لەڕووی راوێژی یاسایی و ئامادەكردنی پڕۆژەیاسا لەچوارچێوەی بنەماكانی مافی مرۆڤدا.