لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ جووتیاران و نوێنه‌رانی دانیشتوانى ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كۆبووه‌وه
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەمه ٢١/٥/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.جوان یونس، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازییان لە کۆمەلێک جووتیار‌و نوێنەرانی دانیشتووانی سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جووتیاران و نوێنەرانی ئەو ناوچانە یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كرد و هه‌روه‌ها باسیان لە ڕەوشی نائاسایی ئەو ناوچانه كرد کە خەڵکه‌كه‌ی لەلایەن گرووپ و ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکەوه رووبه‌ڕووى چەندین کێشەو گرفت بوونه‌ته‌وه، جووتیارەکان ترسی ئەوەیان بە لیژنەکە گەیاند کە ئەگەر ئەم بابەتە زوو چارەسەر نەکرێت ئەوا ئێستا وەرزی دروێنەیە و زەوی و گەنمی جووتیاران تووشی ئاگر بەربوون دەبێت، چونکە رێگری لە جووتیارە کوردەکان دەکرێت كه کارەنی خۆیان رابپەڕێنن، هه‌وروه‌ها داوایانکرد ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان بۆ پاراستنی خاک و خەڵکه‌كه‌ى.
ھەر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە خراپیی ئیدارەی پارێزگار و پارێزگاری کەرکووک کرا بەرامبەر به کوردەکان.
پاش ئەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لەلایەن سەرۆکی لیژنەکە یاداشتنامەکە خوێنرایه‌وه.