Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ پرسى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەمە ١٤/٥/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانى دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم لە په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى جوان یونس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ تەلاری پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کۆمەڵێک پرس و بابه‌ت تاووتوێ كران، لەوانە چۆنیەتیی کارکردنی لیژنەكه‌ لە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و سه‌ردانیكردنیان بەمەبەستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ رەوشی خەڵکی ئەو ناوچانە، ھەروەھا کۆمەڵێک نووسراوو پێشنیاز کە پەیوه‌ست بوون بەکێشەی ئەو ناوچانە لەلایەن ئەندامانه‌وه‌ باسکران.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە کێشەی ئەو جووتیارانە کرا کە زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ونه‌ سنووری ئەو ناوچانە كه‌ له‌رووى ئەمنییه‌وه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌..