لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له پهرلهمانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی عهبدوڵا حاجی مهحمود، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، داوکارییەکانی خەڵک و ئەو نوسراوانەی کە ئاراستهى لیژنەكه كرابوون گفتوگۆی چڕیان لەبارەوه كرا و چهندین سهرنج و تێبینی و پێشنیاز بهمهبهستی دۆزینەوەی رێکاری یاسایی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان خرایه روو.