لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان پلان و نەخشەڕێگهی کارکردنی تاووتوێ دەکات
بەیانیی ئەمڕۆ دووشهمه 7/5/2019، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان حهمهد، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانى لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوە ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خرانەڕوو و کاری پێویستییان لەسەر کرا.
دواتر نەخشەڕێگهی کارکردنی لیژنەكه گفتوگۆی لەسەر کراو ئەندامان و ڕاوێژکاران پێشنیازو بۆچوونەکانیان خستەڕوو کەچۆن بتوانرێت لەداھاتوودا لیژنەكه بەئەرکی خۆی ھەڵبستیت و کار لەسەر ئەو پڕۆژە و پێشنیازانە بکات کەپەیوەندییان بە بەرەوپێشچوونی بواری ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانهوه ھەیە.