یاسای تیرۆر تاووتوێ کرا
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشهمه 28ى ئایارى 2019، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه، پێشوازییان له‌شاندێكی یۆنامی كرد.
لە كۆبوونەوەكهدا گفتوگۆ لەسەر ئەو منداڵانە كرا كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە ژنانی ئێزدی هێنراونەتە ژیانه‌وه كە چۆن ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەیان پێبدرێت و بەشێوەیەكی تەندروست تێكەڵی كۆمەڵگه بكرێن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایە سەر هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی ژنان لەناوەندەكانی بڕیاردان لە فەرمانگە حكومییەكاندا.
هەر لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا کەچۆن بنەماکانی مافی مرۆڤى تێدا جێبەجێ بکرێت و هەندێ تایبەتمەندیی ژیان دەستەبەر بکرێت.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا شاندەکەی یۆنامی ئامادەیی خۆیان بۆ لیژنەکە نیشاندا سەبارەت بە راوێژی یاسایی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای سەردەمیانە لەچوارچێوەی بنەماکانی مافی مرۆڤدا.