ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 24/11/2019، له‌ژێرچاودێری هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌شێوازه‌كانی دابه‌شكردن ودانانی بودجه و یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست.
له‌ده‌سپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی فرانسیس پیدرۆ سكرتێری یه‌كه‌م له‌سه‌فاره‌تی كه‌نه‌دی لە عەممان بۆ پرۆگرامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی عیراق، ستیڤن تێرنی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆگرامه‌كانی ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی و هه‌ردوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتار و راوێژكاران به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی گرنگی و ناوه‌رۆكی وۆركشۆپه‌كه له‌رووی یاسایی و سیاسه‌تی ئابووری و داراییه‌وه بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه. له‌چوارچێوه‌ی وۆركشۆپه‌كه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زۆر سوپاسی ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی بۆ رێكخستنی ئه‌و وۆركشۆپه گرنگه كرد‌و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان كرد كه به‌گرنگییه‌وه له‌و پرۆژه‌یان رووانیووهو هه‌ماهه‌نگبوون.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی وۆركشۆپه‌كه، هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: له‌باره‌ی حوكمه‌كانی قانونی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین تێبینی و تانه‌ی ده‌ستوورییمان له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه هه‌یه‌و له‌به‌شێك له ناوه‌رۆك و حوكمه‌كانیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانیدا هه‌م ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورو هه‌میش پێشێڵی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین تاوتوێ گرنگی و پێویستی هه‌بوونی یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆی پێشخستنی سیاسه‌تی دارایی و بودجه دانان له‌عیراق و هه‌رێم. هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: لێره‌دا نایه‌نه‌وێت كه خاڵ به‌خاڵی تێبینییهكانی هه‌رێم له‌باره‌ی قانونی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بخه‌نه‌روو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌رێگه‌ی رێككاره یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌تانه‌دان لهدهستووریبوونی یاسا فیدراڵییه‌كانه‌وه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و كار له‌سه‌ر وه‌ستاندنی بكه‌ن.
دواتر به‌پێی پرۆگرامه‌كانی وۆركشۆپه‌كه، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی قانونی ئیداری مالی فیدراڵی كه له 11 به‌ش پێكهاتووه‌و به‌یاسای ژماره 6ی ساڵی 2019 ده‌رچووه، بۆ ئاماده‌بووان ناوه‌رۆك و خاڵه گرنگه‌كانی روونكرانه‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ئینستیوتی حوكمرانی، رێككاره‌كانی یاسای قانونی ئیداره‌ی مالی كه بریاره له‌ساڵی ئاینده بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، یاساكه جه‌خت له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداریی مالی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌پێی یاساكه بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی بۆ پلانی سێ ساڵ گفتوگۆ ده‌كرێت و ساڵه‌كانی دیكه ته‌نها هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش له‌رووی پلانی جێبه‌جێكردن و كاتی خه‌رجكردنی گوژمه‌كان سوودی زۆری ده‌بێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ پێشخستنی زیاتری پرۆژه‌كان و زووتر جێبه‌جێكردنیان. دواتر له‌لایه‌ن پهرلهمانتارو راوێژكارانی به‌شداربووی وۆركشۆپه‌كه چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردن و هه‌روه‌ها ماف و ده‌سكه‌وته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ناو یاساكه ئاراسته‌ی رێكخرهكان كرد‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌چوارچێوه‌ی یاساكه روونكردنه‌وه‌ی پێویست پێشكه‌شكران.