له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ
د.رێواز فایه‌ق: "بونیادنانی بنكه‌ی ته‌شریعی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامانجی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانه"
پیشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 11/11/2019، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له ویلیه‌م سپێنس سپێنسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ كرد.
له یدارێكدا كه تایبه‌ت بوو به به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌یاساكانی په‌رله‌مان و ئه‌جێندای په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئێستادا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كرا‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامیانداوه و ڕایگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مانه‌وێت كه‌وا بنه‌مایه‌كی ته‌شریعیی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێت به‌سوودوه‌رگرتن له‌و یاسایانه‌ی كه له به‌غدا ده‌رچوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی كه ناچنه ناو ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 110ی ده‌ستووردا هاتووه، ئێمه به نیازین له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنێین كه كۆده‌نگیی نیشتمانیی له‌سه‌ر بێت و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆكبن و ڕه‌چاوی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات"، گووتیشی: "له‌ئێستادا خه‌ریكی ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ین كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووێندراون، ده‌مانه‌وێت به‌جۆرێك رێكیان بخه‌ینه‌وه كه یاساناس و ئه‌كادیمی و توێژه‌ره‌كان به ئاسانترین شێوه بتوانن ده‌ستیان به‌و یاسایانه بگات كه پێویستیان پێیه‌تی، داواكارین له به‌ڕێزتان كه هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ رێكخستنه‌وه‌و داتابه‌یسكردنی یاساكان".
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوندییان به ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، د.رێواز فایه‌ق گووتی: "تاوه‌كو ئێستا كوردستان یاسای په‌روه‌رده‌ی نییه، یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی، یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به قاچاغبردنی نه‌وت، هه‌موو ئه‌و یاسایانه په‌یوه‌ستن به ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه‌و له ئه‌جێنداى كاری داهاتووی ئێمه‌دان".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا پێشینه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان خۆی له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خه‌ڵكی كوردستانى داوه له ڕووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌خزمه‌تگوزاریی گشتییه‌وه ده‌بینێته‌وه‌و رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونمان توانیومانه تاووتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكه‌ین و په‌سندیان بكه‌ین كه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كه‌نه سه‌ر ئارامیی ده‌روونی خه‌ڵك، له‌وانه یاسای تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه‌ی كه به زێده‌ڕۆیی و نایاسایی دروستكراون له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌ژاره‌وه، كه دواجار ئه‌وپاره‌یه‌ی لێیان وه‌رده‌گیرێت بۆ به‌ناوكردنیان به‌كاردێت بۆ دیزاینكردن و خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌لایه‌ن".
لای خۆیانه‌وه ویلیه‌م سپێنسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕوونكردنه‌وه وردانه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شیكردن و ئاماده‌یی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك كه له چوارچێوه‌ی پسپۆڕیی ئه‌واندا بێت.