Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى شاره‌وانى تاووتوێى پێشنیازى یاساى ڕێکلامی بازرگانی دەکات

بەمەبەستی تاووتوێكردنى پێشنیازى یاسای ڕێکلامی بازرگانی، پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٤/١١/٢٠١٩، لیژنەی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان وردى سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێى پێشنیازى یاسای ڕێکلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا کە لەدانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی لە ٣٠/١٠/٢٠١٩ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو ئاراستەی لیژنەكه‌ کراوە.
تاووتوێكردنی ماده‌و بڕگه‌كانى پێشنیازه‌یاساكه‌ به‌جۆرێك كرا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى بگونجێت و به‌زیانگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگه‌ نه‌شكێته‌وه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ش راوبۆچوونى خۆیان خسته‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى لیژنه‌كه‌.
له‌كۆتایشدا لیژنه‌ بڕیاریدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ترى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ پێشنیازەكه‌ كۆببێته‌وه‌.