لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/11/11، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خوی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و كاری پێویستیان له‌سه‌ركراو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.
دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازى بڕیاری پاراستنی مامۆستایان و ڕێبه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌دانیشتنی ژماره (5)ى ئاسایی رۆژی 2019/10/23 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌رى.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كانی خوێندنی سریانی له پارێزگای دهۆك كه‌خۆیان داواكاری و كێشه‌كه‌یان به‌نوسراو گه‌یاندبوو به‌لیژنه‌ی په‌روه‌رده.