لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی كۆده‌بێته‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/11/14، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كارى لیژنه‌كه، شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له فه‌یسه‌ل عه‌باس و ڕووپاك ئه‌حمه‌د و گۆران عومه‌رو مهم بورهان قانع ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سه‌ردانی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كرد‌و له‌گه‌ڵ خالید چاوشلی سه‌رۆكی دیوان كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری بوو سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌تایبه‌تی بابه‌تی شێوازی سه‌رفكردنی بڕی پێنج ملێون دۆلار كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینكرابوو بۆ پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، په‌رله‌مانتاران كۆمه‌ڵێك پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی داراییی هه‌رێم كرد‌و له‌به‌رامبه‌ردا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه لهههماهانگیدا ده‌بن بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كۆی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه رَهههندی دارییان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان.