لیژنەی كۆمەڵایەتی تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش دەكات
سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ٥/١١/٢٠١٩ لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لەمافی ئافرەت و داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەم كۆبوونەوەیە كە جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكاران تیایدا بەشداربوون گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراو داواكارییانەی هاوڵاتیان كرا كە ئاڕاستەی لیژنەكە كراو بەپێی پێویست، وەڵام درانەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان كراو لیژنەكە بڕیاریدا نوسراوێکی فەرمی سەبارەت بەم پێشنیازە یاساییە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان بکات