Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەدواداچوون بۆ هۆکاری شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ لە لیوای ١٢ سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

دوابەدوای روودانی رووداوێکی دڵتەزێن لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی ٧٠، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٢/١١/٢٠١٩  لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەسەرپەرشتی پەرلەمانتاران عوسمان سێدەری و شاخەوان رەئوف و نزار مەلاغەفار بە یاوەری ڕاوێژکاری لێژنەکە،  لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێنا  بۆ بەدواداچوون بۆرووداوەکەی نێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی ٧٠ کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە، لیژنەکە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد، بۆ ئەوەی لە نێزیکەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکۆڵێتەوە، هەر لەم سەردانەدا لە نێزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانی ئەم هێزە کرا بۆ باشتر تێگەیشتن لە هۆکارەکان و بینینی شاهیدەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەیەکی نێزیکدا راپۆرتێک ئامادە دەکرێت و دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.