Skip to the content
Menu

پەیامی ماتەمینی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ،بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کوردستان شێخ عوسمان سیرێ، پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری و مورید و شوێنکەوتوانی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ عوسمانی سیرێ، لەناخەوە دڵ تەنگی کردین، جەنابیان پیاوێکی ناسراوی خاوەن هەڵوێست بوو بەرامبەر بەگەلەکەی خۆی ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و خزم و دۆست و موریدانی دەکەین، لە یەزدانی مەزن داواکارین، خوالێخۆش بوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للەو انا الیە راجعون

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

۲۲/۱۱/۲۰۱۹