ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم و سه‌رۆككۆمارى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/11/5، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدرال و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه به‌بایه‌خه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی و ئیداریی عێراقدا ڕووده‌دات ده‌رئه‌نجامی كه‌موكوڕیی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌ی حوكمڕانی و جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور بووه، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌که‌دا به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵسه‌نگێندرا، هاوکات داكۆكى له مافی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی هاووڵاتییان له داواكردنی مافه‌كانیان کرایه‌وه، وێڕاى ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵكى عێراقن و پشتیوانن كه حكومه‌تى عێراق ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى داخوازییه ڕه‌واكانیان بگرێته‌به‌ر.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌که‌دا پاراستنی سه‌قامگیریی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی به‌پێویست زانرا، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌رو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر‌و هێزه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر عێراق به‌تایبه‌تى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به هاوهه‌ڵوێستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانی عێراق به‌گشتی و داكۆكیكردن له‌مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كان. له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ هاوكاریكردنى عیراق له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست و هێنانه‌دى چاكسازى و ره‌چاوکردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان، كرایه‌وه.
بابه‌تی داواكاریی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌هه‌ر هه‌موارێكى ده‌ستووردا ده‌بێت سیسته‌مى فیدراڵى و ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی پارێزراو بن و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌و لایه‌نه‌كانى پاراستنى سه‌قامگیرى و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌بێت و پشتیوانیى چاكسازییه‌كان له‌عێراق ده‌كه‌ن، له‌وپێناوه‌شدا هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه به‌یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى كار ده‌كه‌ن و ده‌سكه‌وت و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌پارێزن.