ڕاگەیه‌ندراوی ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ تایبەت بە کەیسی میدیاکاران ئامانج بابانی و لانە محه‌مه‌د و جگەرگۆشەکەیان
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانی میدیاكاران ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یان، لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتیی لیژنەکەمان بەپێی مادەی (٤٤) بڕگەی دووەمی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، شاندی لیژنەکەمان لە ڕۆژی ۲۱/۲۲/۱۰/۲۰۱۹ لەپارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی سەرەتایی بۆ بەشێک لە دۆسییەکە کرد و بەشێک لە زانیارییە پێویستەکان وەرگیراون، لەئێستادا لیژنەکەمان بەردەوامە لە بەدواداچوون و چاودێریی وردی قۆناغەکانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان و چاوەڕێی ئەنجامەکانی کۆتایی دادگا دەکەین، هیوادارین سەرجەم قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە ڕێکاری یاسایی خۆی وەربگرێت.
ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ
2019/11/5