بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
![](/media/4289/66244844_407733996500198_9128837371423358976_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132179483640000000)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/11/13، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سَییهم) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/11/13، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان