Skip to the content
Menu

دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ ئه‌ڵمانیا

له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریى دڵشاد بارزانى نوێنه‌رى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی پاول زیمیاك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانیای فیدڕال و سكرتێرى گشتیی پارتی كریستیانى دیموكراتی یه‌كگرتوو (CDU) كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا كراو لای خۆیه‌وه‌ هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی پارتی كریستیانى دیموكراتی یه‌كگرتوو (CDU) كرد.
له‌ نێو په‌رله‌مان كرد بۆ ده‌نگدانیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا له‌ بواره‌كانى سیاسی و ئابوورى و كلتوورى كرا به‌تایبه‌ت له‌ رووی به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و هاوكاریكردنى ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ ئالوگۆڕیی بیروڕا له‌نێوان گرووپی دۆستایه‌تیی ناو په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاو په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
هه‌ر هه‌مان رۆژ هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چاوی كه‌وت به‌ جه‌م ئۆزده‌میر گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌ڵمانیاو په‌رله‌مانتار له‌پارتی سه‌وزه‌كان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا.