سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد
![](/media/4513/dr-rewaz-fayaq.jpg?center=0.23508771929824562,0.56488549618320616&mode=crop&width=600&height=800&rnd=132195572060000000)
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عبدالله سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز بەڵێن عبدالله سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری گشتی، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەنجومەنی هەڵبژێردراو وسەرجەم ئەندامانتان دەکەم، هیوادارم لەکار وئەرکەکانتان سەرکەوتوو بن لەپێناو هێنانەدی وچەسپاندنی یەکڕیزی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وپاراستنی قەوارەکەی.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٨/١١/٢٠١٩