شاندێكی لیژنه‌ى ده‌سپاكی سه‌ردانى دادگاى زاخۆ ده‌كات
بەمەبه‌ستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی کەیسەکانی گەندەڵی لە ناوچەی زاخۆ، ئه‌مڕۆ چوارشەمە 27-11-2019، شاندێکی لیژنەی دەسپاکیى په‌رله‌مانى كوردستان کەپێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو شنۆ ئەشقی و لیلی عبدالجبار ئەندامانی لیژنەكه‌و ڕاوێژکارانی لیژنەكه سەردانی دادگای زاخۆ-ى كرد‌و له‌لایه‌ن دادوەر یوسف سنجاری دادوەری لێکۆڵینەوەو دەستەی دەسپاکی پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا باس له ره‌وشی دادگاكان و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵى له ناوچه‌كه‌كرا و جه‌خت له پێویستیی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كرایه‌وه.
هه‌رهه‌مان رۆژ شانده‌كه سەردانی فەرمانگەی لێکوڵینەوەی دەستەی دەسپاکیی دھوك-ى کرد‌و لەگەڵ بەرَێوەبەری فەرمانگەكه ئەحمه‌د گەلەری كۆبۆوه‌و کومەڵێك بابەت و پرس کە پەیوەست بوون بە دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی ناوبراو گفتوگویان لەسەر کرا.