له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
هێمن هه‌ورامی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیى په‌رله‌مانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكاریى مادى بۆ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنی خاڵی هه‌شته‌مى راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت بهدۆخى رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٠١٩/١١/٢٤، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارى كهمپهینهكهو سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ته‌لارى په‌رله‌مان ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی په‌رله‌مانى كوردستانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆی دۆخى نه‌خوازراوی په‌لامارى سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه راگه‌یاند.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارى كه‌مپه‌ینه‌كه ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى راگهیاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵی هه‌شته‌مى راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و 12 راسپارده‌یه‌ی كه له دانیشتنی 2019/10/15 له په‌رله‌مانی كوردستان به‌تێكڕای ده‌نگی ته‌واوى په‌رله‌مانتارانی كوردستان په‌سندكران، كه بریتییه له‌وه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌ى كه له‌رۆژئاوای كوردستانه‌وه به‌هۆی دۆخى نه‌خوازراوی په‌لامارى سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و رایگه‌یاند: "وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى پڕ به‌دڵ سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین كه وه‌ك ئه‌ركێكی په‌رله‌مانى، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان له‌ناو ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه راگه‌یاندووه".
گووتیشی: "سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارن تیایدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانیی مادى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه‌ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن به‌گشتی، به‌تایبه‌تى بۆ خوشك و برایانی ئاواره‌و په‌نابه‌رى ئێمه كه له رۆژئاوای كوردستانه‌وه هاتوون، به‌پێی دواین ئامار كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ئێمه گه‌یشتووه ژماره‌یان گه‌یشتۆته 17000 ئاواره كه له رۆژئاواى كوردستانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبێت و كۆى گشتیی ئه‌و ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانن ملیۆنێك و چل و دوو هه‌زار و چوار سه‌د و شه‌ست و دوو كه‌سن، له‌مه‌ش حه‌فت سه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار و حه‌فتاو هه‌شت ئاواره‌ى ناوخۆیى عێراقن كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی تر‌ى عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها دوو سه‌دو په‌نجاو دوو هه‌زار و سێ سه‌د و هه‌شتاو شه‌ش په‌نابه‌رن كه به‌شی هه‌ره هه‌ره زۆریان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسى له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه سه‌خته كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕی و رایگه‌یاند: "وه‌كو ئێوه ئاگادارن هه‌رێمى كوردستان به‌دۆخێكی ئابووریی سه‌ختا تێپه‌ڕی بوو، بۆیه به‌ته‌نیا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نه‌مانئه‌توانی ته‌واوى پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ى ئه‌م ئاواره خۆشهویستانهو ئه‌م په‌نابه‌ره خۆشه‌ویستانه دابین بكه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گه‌لی كوردستان وه‌ك نه‌ریتێكی نیشتیمانی و مرۆیی و ئه‌خلاقیی خۆی ده‌رگاكانى خۆی كردبۆوه و هاوكارى و پشتیوانییهكانیشی به‌رده‌وام بووه".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ى كه ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوون داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه هه‌ركه‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه پشتیوان و هاوكاربێت بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانییه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان و راشیگه‌یاند: "بتوانن له‌رێگه‌ی ته‌واوى ئه‌و رێكخراوه خێرخوازییه ناوخۆیی و دهرهكییانهى كه هه‌ن هه‌رچیتان له ده‌ست دێت له كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی بنێرن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه نیشتیمانی و ئه‌خلاقییه‌ی كه هه‌یه".
پاشان لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌ینه‌كه ورده‌كاریی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و ئیداره‌دانى و كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان و گه‌یاندنیان به‌شوێنی مه‌به‌ست بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "له‌ژێر رۆشنایی راسپارده‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان ئێمه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كهمپهینهكى سێ رۆژه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پاڵپشتی بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌نین و ئه‌م كه‌مپه‌ینه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و كارمه‌ندانی په‌رله‌مانیش به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵماندا".
گووتیشی: "ئه‌م هه‌نگاوه پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵگرى په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانییه و ده‌مانه‌وێ به خوشك و برایانی رۆژئاوامان بڵێین هه‌رێمی كوردستان ماڵی خۆتانه‌و ئێمه تا ئه‌وه‌نده‌ى له ده‌ستمان دێ پارێزگار‌و هاوكارتان ده‌بین، په‌یامێكى دیكه‌شمان كارى پێكه‌وه‌یی و یه‌كهه‌ڵوێستیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه به‌هه‌موو رهنگهكانییهوهو هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م یه‌كڕیزییه له ته‌واوى كاره‌كانمان ره‌نگبداته‌وه بۆ باشتر خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌مان".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كهمپهینهكهوه سوپاس و ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد به‌وه‌ى كه كوردستانى كردووه بهپهناگهیهكى ئارام بۆ لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه‌و به‌پێی توانا شوێن و كه‌لوپه‌ل و خۆراكیان بۆ دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانى كرد كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان چه‌ندین كهمپهینییان بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان راگه‌یاندووه‌و هاوكاربوون.
داواشی له‌حكومه‌تی عێراقی كرد له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه ته‌رخانی كردووه بۆ دۆخه نائاساییه‌كان به‌ناوی بودجه‌ی یه‌ده‌گ یاخود بودجه‌ى فریاكه‌وتن، هاوكار و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه جیهانییه‌كان كرد هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له رووی مرۆییه‌وه.