لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى گرتووخانه‌كان ده‌كات
![](/media/4486/lkomalayati-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132193356070000000)
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى هاووڵاتییان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كردووه، سه‌عات 10:30ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 27/11/2019، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون تاووتوێ كران.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆى دانانى به‌رنامه‌ى سه‌ردانیكردنى سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى دیاریكرا و بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.