Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی دانانى میكانیزمى كاركردنى لیژنه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌پێشنیازى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 27/11/2019، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانى میكانیزمى كاركردنى لیژنه‌كه‌ كراو سه‌رجه‌مى ئه‌و نوسراو و داواكارییانه‌ى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون تاووتوێ كران.
له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان- عێراق كراو لیژنه‌كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێك و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ى راسپارد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پوخته‌ى تێبینى و سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه‌
له‌كۆتاییدا لیژنه‌ بڕیاریدا له‌داهاتوودا سه‌رجه‌مى گرتووخانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس به‌سه‌ر بكاته‌وه‌و پرسه‌ گرنگه‌كانى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ تاووتوێ بكه‌ن به‌جۆرێَك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان و پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی بێت.