لیژنه‌ى وزه تاوتوێى به‌شه نه‌وتى سپى هه‌رێم ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ى هه‌رێم كه له عیراقه‌وه دێت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه یاساى پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان، سەرلەبه‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه ساڵح سه‌رۆكى لیژنه، لیژنه‌ى وزه و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شه نه‌وتى سپى هه‌رێم كرا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه دابین ده‌كرێت كه تاكو ئێستا (50) ملیۆن لیتر بۆ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان نێردراوه‌و كوردستانیش پێویستى به (258) ملیۆن لیتر هه‌یه.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كه راو بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر ، وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاساى به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان - عیراق دەربڕی.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كه بڕیاریدا به‌نوسراوى فه‌رمى له‌رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان پرسیار ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن چاره‌سه‌رى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى سپى ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان پێویستی به (258) ملیۆن لیتره.