Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی دەستی بەنوسینی راپۆرتی پێشنیازەیاسای كۆنتڕۆڵی جۆریی دڵنیایی كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2019/11/4، لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووه‌وه‌.
سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی رابردووى لیژنه‌كه‌و ئەو نوسراوانەی لەرێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازى یاسای كۆنتڕۆڵی جۆریی دڵنیایی لەهەرێمی كوردستان-عێراق كرا كە یانزە مادە لە خۆدەگرێت.
لیژنەكەی بڕیاریدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە حكومییەكان كۆببێتەوە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی راوبۆچوونەكان و ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل تا ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانى بكەن.