Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/11/6، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و پرسیار و داواكاری و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونی ئه‌ندامان و گفتوگۆكردنیان ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پێویست و به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دیدو تێڕوانینی لیژنه‌ی ئه‌وقاف كاروباری ئاینی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و گه‌شتی عه‌مره‌و دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناونووسین و شێوازی تیروپشك و ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كان تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رجه‌م سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ یاداشت كراو بڕیاره‌ له‌و كۆنفڕانسه‌ی كه‌ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت بخوێندرێته‌وه‌ كه‌ ئامانج له‌م كۆنفڕانسه‌ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوو تۆكمه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ .