Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد

به‌مه‌به‌ستی دواین داڕشتنی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 4/11/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دواین داڕشتنی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنى به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و دوای گفتوگۆو ڕاوێژو چاككردنی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو پێشنیازه‌یاساكه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سه‌ندكراو پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دەکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارو خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
له‌به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌رمان كه‌ لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی پێكهێندراوى لیژنه‌ی ته‌ندروستییه‌ سه‌رجه‌م زانیاری و داتاكان كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوون و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان كه‌وتووه‌ له‌سه‌ر كه‌رتی ده‌رمان و كۆمپانیاو ده‌رمانخانه‌كان له‌ڕاپۆرتێكدا خستیه‌ڕوو بۆ به‌رچاوڕوونی و كاری پێویست و بڕیاردرا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ كار كردن له‌سه‌ری و ناردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.