Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌سپاكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/11/26، لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو لیژنه‌یه‌كی به‌دوادواچونی پێكهێنا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و داواكاری و یاداشت و سكاڵایانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌و هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
دواتر بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت بۆ سه‌ردانیكردنی پارێزگای دهۆك و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی دهۆك له‌سه‌ر كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ كه‌ به‌نووسراو سكاڵایان گه‌یاندبوویه‌ لیژنه‌ی ده‌سپاكی و هه‌ر هه‌مان لیژنه‌ سه‌ردانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكیی دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كاروباره‌كانیان و كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌نێوان لیژنه‌و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكی.