لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێريی دارايی كۆ ده‌بێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و شێوازی سه‌رفكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 11/11/2019لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی چاودێريی دارايی كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو له دیوانی چاودێری دارای و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یاسایی دیوانی چاودێری كۆبونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجامدارا و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه شاندی میوان كورته باسێكی ده‌رباره‌ی شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌م پێنج ملیۆن دۆلاره خسته ڕوو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌رخان كرابوو بۆ پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عربی، دواتر سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان پرسیار و تێبینیه‌كانیان خسته ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌هه‌ده‌ر دانێكی زۆر هه‌بووه له‌شێوازی سه‌رف كردن و سه‌رنجی زۆریان هه‌یه له ورده‌كاری ڕاپۆرته‌كه، بڕیار درا به‌دوا داچون بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام بێت و لیژنه چاوێری قۆناغه‌كانی كاره‌كانی دادگا بكات.