Skip to the content
Menu

لیژنەی كۆمەڵایەتی تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش دەكات

سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ٥/١١/٢٠١٩  لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لەمافی ئافرەت و داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەكە كۆبۆوە.

لەم كۆبوونەوەیە كە جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكاران تیایدا بەشداربوون گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراو داواكارییانەی هاوڵاتیان كرا كە ئاڕاستەی لیژنەكە كراو بەپێی پێویست، وەڵام درانەوە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان  كراو لیژنەكە بڕیاریدا نوسراوێکی فەرمی سەبارەت بەم پێشنیازە یاساییە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان بکات