لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی له‌شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له هه‌رێم ده‌كات
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشەمە ٦/١١/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه پێشوازیی لە شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له هه‌رێم کرد.
لە دیدارێکدا دوای بەخێرهێنانى شاندی میوان، سەرۆکی لیژنە کار‌و گرنگیی ئه‌ركه‌كانی لیژنەکەو ڕەوشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمى بۆ شانده‌كه باسکرد، لەوانەش بابەتی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە به‌هۆیه‌ى یاساكه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئاوارە کوردەکان له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن، ھەروەھا باس لەو تانەیە کرا کە لیژنەکە لەدادگای فیدرالیی عێراق لەسەر یاسای ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تومارى کردووه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر ڕەوشی ئێستای ناوچەکانی دەرەوەى ئیداره‌ی هه‌رێم و عێراق و ھەوڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستووری عێراق و چەندین بابەتی تر کە پەیوەستن بەکێشەی دەستوورو کێشە هه‌لًَپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھەرێم عێراق باسکران.
لە کوتاییدا لیژنەکە داوای ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاترى لە شاندى میوان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌پێی ده‌ستوور.