لیژنەی وزە لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆدەبێتەوە
نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١١/٧ بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لیژنەکە سەردانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاران پێشوازیان لێکرا .
دواتر هەردوولا لەسەر كێشەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا و کێشەو گرفتەکانی بەردەمیان گفتوگۆیان کرد، لەبەشێکی تری گفتوگۆکەیاندا تیشکیان خستەسەر قۆناغەكانی بەڕێوەچونی پێوەری زیرەك(سمارت میتەر) و هۆشیاری لە بەکارهێنانی کارەباو خزمەت کردنی زیاتری هاوڵاتیان، لەکۆتاییدا باس لە چۆنیەتی هەماهەنگی بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی كارەبا و پێشخستنی کەرتی کارەبا کرا.