لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپۆرتی کۆتایی لهسهر پێشنیازهیاسای ڕێکلامی بازرگانی ئامادە دەکات
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى كۆتایی لیژنهكه سهبارهت بهپێشنیازى یاسای ڕێکلامی بازرگانی، سهعاتى 10بهیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە 2019/11/24، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتیح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەر وئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پێشنیازەیاسای ڕێکخستنی ڕێکلامی بازرگانی کە لەدانیشتنی ژمارە 6ی ئاسایی لە 2019/10/30 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو ئاراستەی لیژنەكه کراوە بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لهسهرى.
لەماوەی ڕابردوودا لیژنەی ڕۆشنبیری بەھاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان وۆركشۆپێکی سازکردو کەسانی پسپۆڕو شارەزاو ئەکادیمیست و ژمارەیەک له ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی بوبون و کۆمەڵێک پێشنیازو سەرنجی تازە لهسهر پێشنیازهیاساكه خرانەڕوو و بەسوود وەرگرتن لەپێشنیازەکان و دوای گفتۆگۆ لەسەر مادەو بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە لهلایهن لیژنهكهوه ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەکراو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆئەوەی خوێندوەی دووەم و سێیەمی بۆ بکرێت و وەک یاسا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.