هێمن هه‌ورامی له‌گه‌ڵ پهرلهمانتارو وته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌گرووپی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی ئازاد كۆبۆوه
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌روكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریى دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌لمانیا سه‌ردانی پهرلهمانتارو وته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له گرووپی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی ئازاد بیژان دژیر سارای كرد.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرا به‌تایبه‌ت پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، لای خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌روكی په‌رله‌مانى كوردستان كورته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و داوایكرد ئه‌ڵمانیا هاوكاریی زیاترى هه‌رێم بكات له رووی هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و به‌رده‌وام بێت لههاوكاریكردنى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ردا بیژان دژیر سارای پهرلهمانتارو وته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له گرووپی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی ئازاد رایگه‌یاند: "ئێمه ئاگاداری ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری كلتوری به‌ده‌ستیهێناوه"ـ هه‌روه‌ها
باسی لەپێگهی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له رووی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانى كه له‌كوردستاندا هه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داوایان كرد كه هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌نێوان گرووپی دوستایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هه‌بێت و ئه‌مجوره دیدارانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.