وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌یاسای ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بهمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دوا ئامادەکارییەکان بۆ ئه‌نجامدانى وۆرکشۆپێكى تایبه‌ت به‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌مه 2019/11/11، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە خوێندنەوەیان بۆ ئەو ڕاپۆرت و نوسراوا کرد کە تایبەت بوون بەکار و سەردانی لیژنەكه بۆ وەزارەتی ناوخۆ و فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
دواتر تەوەری ئەنجامدانی وۆرکشوپێک کە تایبەت بوو بەیاسای ڕەوەندی کوردستانی گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا‌و لیژنە بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەمەى داهاتوو سه‌عات ٩:٣٠ى بەیانی ڕێکەوتی 2019/11/17 لەھوڵی پڕۆتوکۆل لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان وۆرکشوپەکە بە ڕێوەبچێت.