Skip to the content
Menu

ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۷/۱۱/۲۰۱۹ ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ خوێندنی سریانی لەشاری دهۆک سەردانی یەکەی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆکیان کرد.

ئەندامانی لێژنەکە پێکهاتبوون لە فەرید یەعقوب ئیلیا،هەڵەز ئەحمەد حەسەن و گوڵستان باقی سلێمان، لە نزیکەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆکیان کرد و لەگەڵ یەکەی سەرپەرشتیارانی خوێندنی سریانی لە پارێزگای دهۆک کۆبوونەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و کێشە و گرفتەکانیان بوون، لەمبارەیەشەوە بڕیاریاندا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداربکەنەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەن.