به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رۆكایه‌تیی چوار لیژنه تازه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا دابه‌شكرا
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی ئه‌ندامان به‌سه‌ر لیژنه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه 24/10/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ی كرد به‌گرنگیی كارى لیژنه‌كان له‌به‌دواداچوون و تاووتوێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه‌ئاراسته‌یان ده‌كرێت و تیشكی خسته‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌یه‌كترى و پێكهێنانی چوار لیژنه‌ی دیكه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێشووترى په‌رله‌مان به‌ده‌نگدان یه‌كلاییكرانه‌وه، هه‌روه‌ها شێواز‌و میكانیزمی دابه‌شكردنی ئه‌و لیژنانه‌ی به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و رێككه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان خسته‌ڕوو كه به‌مشێوه‌یه بوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان بۆ فراكسیۆنی پارتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ بۆ فراكسیۆنی گۆڕان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان بۆ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لاریی نییه له‌هه‌ر جۆره رێككه‌وتن و سازانێك كه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر كۆی گشتیی لیژنه‌كان بێته ئاراوه"، داواشی له فراكسیۆنه‌كان كرد په‌له بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م فراكیسۆنه‌كان بۆئه‌وه‌ی ناوى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیژنه نوێیه‌كه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كار بن.