Skip to the content
Menu

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی له‌ کوردانی ئێزدی دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما-ى ئێزدییه‌كان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی كرد، كه‌ ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە بەبۆنەی جەژنی جەما جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز میری ئێزدیان و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەما کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات تاکو ۱۳ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، ئومێدەوارین ببێتە جەژنی نوێبوونەوەو قووڵکردنەوەی کلتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوو کوردانی ئێزدی زوڵم و ستەمی زۆریان لەدەستی داعش بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی خێرو خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆزبێت و هەر بمێنن بەخێرو خۆشی.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٥ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩